کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

كوژرانی فه‌رمانده‌ی نیزامی “یه‌په‌گه‌” له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ له‌ حه‌سه‌كه‌

كوژرانی فه‌رمانده‌ی نیزامی یه‌په‌گه‌ له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ له‌ حه‌سه‌كه‌

ڕێكخراوی ئاسایش و ئه‌منییه‌تی توركیا (میت) ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند: فه‌رمانده‌ی ڕاهێنانی هێزه‌كانی “یه‌په‌گه‌” به‌ناوی “مه‌حیه‌دین گولو”ی له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا له‌ شاری حه‌سه‌كه‌ كوشتووه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری “ئاناتولی”، “مه‌حیه‌دین گولو” سه‌رۆكی ئاكادیمیای ڕاهێنانی نیزامی “خه‌بات” و به‌رپرسی مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه‌كانی “یه‌په‌گه‌” له‌ قامیشلوو بووه‌ و له‌ هێرشێكی په‌هبادیدا له‌ شاری حه‌سه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.