کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای حیزبوڵڵای لوبنان له‌ به‌یروت

كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای حیزبوڵڵای لوبنان له‌ به‌یروت 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای حیزبوڵڵای لوبنان، له هێرشێكی هه‌وایی ئه‌رته‌شی ئیسرائیلدا له‌ شاری به‌یروت كوژرا.

ڕۆژی ڕابردوو، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ هێرشێكی هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل، فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای حیزبوڵڵای لوبنان و كه‌سی دووهه‌می ئه‌و ڕێكخراوه‌، به‌ ناسناویهه‌یسه‌م عه‌لی ته‌باته‌باییكوژراوه‌. شایانی باسه‌ له‌ ساڵانی ڕابردوودا، ده‌وڵه‌تی ئامریكا بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌، ٥ ملیۆن دولار خه‌ڵاتی دیاری كردبوو.