به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی پاكستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی گوڵان ڕایانگه‌یاند كه به‌هۆی هێرشی گرووپێكی چه‌كدار بۆ سه‌ر مه‌دره‌سه‌یه‌ك له باكووری ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته شه‌ش موعه‌لیم و دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، هۆكاری ئه‌و هێرشه بۆ ناكۆكی مه‌زهه‌بی ئه‌گه‌ڕێته‌وه و هێرشبه‌رێكی توندڕه‌وی سوننه هێرشی كردۆته سه‌ر مه‌دره‌سه‌یه‌كی شێعه نشین له ناوچه‌ی “تری مه‌نگۆل” و شه‌ش موعه‌لیم و دوو كرێكاری كوشتووه. شایانی باسه چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش هێرشێكی هاوشێوه كرابۆوه سه‌ر ناوچه‌یه‌كی سوننه نشین و موعه‌لیمێك له نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دا كوژرابوو.
