ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی خه‌رمانان، شارۆمه‌ندێكی به‌لووچی خه‌ڵكی خاش به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی یگانی مێرساد گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئۆتومبێلی هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ به ناوی “ئێسفه‌ندیار دورازهی” له دووڕێیانی گوندی “گرنچن”ی سه‌ر به شارستانی خاش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یگانی مێرساده‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و ناوبراو ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست داوه.