ڕۆژی چواشه‌ممه ١٣ی مانگی گوڵان، هاووڵاتیه‌كی به‌لووچی خه‌ڵكی شارستانی “دووست محه‌ممه‌د”ی سه‌ر به ئوستانی سیستان و به‌لووچستان به‌ناوی “ئومید قه‌لجایی” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ به ته‌قه‌ی هێزكانی ڕژیم كورژا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، “ئومید قه‌لجایی” خه‌ڵكی گوندی “موختار”ی سه‌ر به شارستانی “دووست محه‌ممه‌ده” و به بێ هۆكار له‌لایه‌ن هێزه سنوورییه‌كانی ڕژیمه‌وه له ناوه‌ندی بازاڕ و له پشته‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه كه ناسنامه‌ی ئه‌و هێزه‌ی ڕژیم كه ته‌قه‌ی له‌و هاووڵاتیه كردووه بریتیه له: “موسته‌فا سام”.