کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی شارومه‌ندێك و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ده‌یان هاووڵاتی له‌ ئه‌هواز و تاران

كوژرانی شارومه‌ندێك و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ده‌یان هاووڵاتی له‌ ئه‌هواز

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی به‌فرانبار، هه‌واڵنێرێكی خه‌ڵكی تاران و ٢٧ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی ڕوودباری جنووب و ئه‌هواز له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و شارومه‌ندێكی به‌لووچ له‌ ڕوودباری جنووب به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ كوژرا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، وێنه‌گر و هه‌واڵێنێرێكی خه‌ڵكی تاران به‌ ناوی مێهرداد ئالادین به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ڕفێندراوه‌. له‌ شارستانی ڕوودباری جنووب، هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵ هاووڵاتییه‌كی به‌لووچ و كه‌سێكیان به‌ ناوی سه‌عید ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ كوشتووه‌ و شارومه‌ندێكی دیكه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌، به‌ڵام ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه‌. له‌ شارستانی ئه‌هواز، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی حكوومه‌ت ٢٦ چالاكی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤی عه‌ره‌بیان به‌ ناوه‌كانی جه‌بار، محه‌ممه‌د و ئیسماعیل حه‌یده‌ری، ڕه‌زا حه‌یده‌ری، عه‌لی ساری، سه‌یدفوئاد موسه‌وی، جه‌واد عه‌فری، یاسین سیلاوی، محه‌ممه‌د ناسری، عه‌لی كڕووشات، خالد، محه‌ممه‌د و عه‌لی عه‌مووری، یوونس غه‌رباوی، ڕه‌زا زه‌هیری، سادق مه‌نسووری، مه‌نسوور جاسمی، ئه‌حمه‌د جه‌لالی، حسێن سه‌عیدی، سه‌عید فه‌لاحی، ئه‌حمه‌د خالدی، ئه‌یووب ته‌ره‌فی، یووسف ساعدی، محه‌ممه‌د عیاسی و عه‌لی سه‌واری ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه‌.