کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی شارومه‌ندێكی كورد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیا له‌ سنووری ڕۆژئاوای كوردستان

كوژرانی شارومه‌ندێكی كورد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیا له‌ سنووری

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٧ی ڕه‌زبه‌ر، هێزه‌ سنوورییه‌كانی توركیا ته‌قه‌یان له‌ شه‌ش شارومه‌ندی كوردی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان كرد و به‌وهۆیه‌وه‌ كه‌سێك به‌ ناوی “ئه‌حمه‌د نه‌سیر” گیانی له‌ ده‌ست دا.

به‌ پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، هێزه‌ سنوورییه‌كانی توركیا به‌ بێ هۆكار ته‌قه‌یان له‌ شه‌ش گه‌نجی كورد له‌ ده‌ورووبه‌ر شاری چلاخای سه‌ر به‌ كانتۆنی جزیر كردووه‌ و شارومه‌ندێك به‌ ناوی “ئه‌حمه‌د نه‌سیر” گیانی له‌ ده‌ست داوه‌ و كه‌سێكی دیكه‌ به‌ ناوی “عه‌لی عه‌بدۆلناسر” به‌ سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه‌.