ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی خاكه‌لێوه، شارومه‌ندێكی به‌لووچ به ناوی “شه‌هاب شه‌هنه‌وازی” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ڕژیم له شاری خاش كوژرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی، چه‌ند چه‌كدار له شه‌قامی سه‌رباز له شارستانی خاش، “شه‌هاب شه‌هنوازی”یان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و ناوبراویان به‌رانبه‌ر بازاڕی میوه‌فرۆشه‌كان كوشتووه. شایانی باسه كه كۆماری جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی له یه‌ك ساڵی ڕابردوودا به ده‌یان هاووڵاتی به‌لووچی له ڕێگه‌ی به‌كرێگیراوانیه‌وه له شار و شارۆچكه‌كانی به‌لووچستان تیرۆر كردووه.