به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕ، شارومه‌ندێكی به‌لووچ به ناوی محه‌ممه‌د ده‌هانی گه‌نكی ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی كوژرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم به چه‌كی قورس و نیوه‌قورس هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی محه‌ممه‌د ده‌هانی گه‌نكی و به بێ ئاگاداكردنه‌وه خانووه‌كه‌یان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله. كاتێك ئه‌و شارومه‌نده به‌لووچه به‌رگری له خۆی كردووه به چه‌ند فیشه‌ك كراوه‌ته ئامانج و گیانی به‌خت كردووه.