کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی شارومه‌ندێكی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سه‌راوان

كوژرانی شارومه‌ندێكی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سه‌راوان

ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی سه‌رماوه‌ز، شارومه‌ندێكی به‌لووچ به‌ ناوی “نه‌وید ناتوزهی” به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی یگانی مێرساد له‌ شارستانی سه‌راوان گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، هێزه‌كانی ڕژیم له‌ شارستانی سه‌راوان به‌ بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت ته‌قه‌یان له‌ ئۆتۆمبێلی نه‌وید ناتوزهی كردووه‌ و ئه‌و شارومه‌نده‌ به‌لووچه‌ ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ناوبراو خێزاندار و باوكی دوو منداڵ بووه‌ و له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ماڵ له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی حكوومه‌ت به‌ بێ هۆكار كوژراوه‌.