ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له سنووری ڕووته‌كی خاش ئۆتۆمبێلی شارومه‌ندێكی به‌لووچیان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه به ناوی “فه‌رامه‌رز شه‌هنه‌وازی” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، هێزه‌كانی ڕژیم ئۆتۆمبێلی ئه‌و شارومه‌نده‌یان له حاڵێكدا هیچ بارێكی پێ نه‌بووه به بێ هۆكار و ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قه كردنه‌دا، فه‌رامه‌رز شه‌هنه‌وازی فهیشك به‌ر سه‌ری كه‌وتووه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه.