ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی جۆزه‌ردان، شارومه‌ندێكی به‌لووچ به ناوی “په‌رویز پهركی، ته‌مه‌ن ٢٦، له گوندی “كۆهه‌ن مۆلا” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، “په‌رویز پهركی” كاتژمێر ١٢ و ٢١ خوله‌كه‌ی شه‌وی شه‌ممه به ئۆتۆمبێل له شارستانی مێهرستانهوه به‌ره‌و ماڵه‌كه‌ی له گوندی “كورناهووت”ی سه‌ر به شارستانی سیب و سۆران به‌ڕێكه‌وتووه كه دوو ئۆتۆمبێلی هێزه ئینتزامییه‌كان به‌دوای دا كه‌وتوون و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كردووه. شایانی باسه كه ته‌رمی ئه‌و شارومه‌نده به‌لووچه ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی سه‌راوان و ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كراوه.