به‌پێی ئاماره‌كان، له مانگی جوونی ٢٠٢٥ دا، سێ ژن له سێ شاری هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه كوژراون و چوار چالاكی ژن ڕووبه‌ڕووی توندووتیژی بوونه‌ته‌وه.
له ڕۆژی ٢ی جوون دا، قوتابیه‌كی گه‌نجی خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی بنه‌سڵاوه‌ی هه‌ولێر به ناوی سارا فه‌ره‌یدوون به شێوه‌ی گوماناوی گیانی له‌ده‌ستداوه و هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ هۆكاری گیانبه‌ختكردنی ئه‌و كچه‌یان خۆكوژی ڕاگه‌یاندووه. له ١٢ی جوون، ژنێكی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵی خه‌ڵكی شاری زاخۆ له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه كوژراوه و له ڕۆژی ٢٢ی جوون دا، ژنێكی گه‌نج به ناوی ئاشنا خۆسره‌و له شارۆچكه‌ی سۆرانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر كوژراوه و دواجار ته‌رمه‌كه‌ی سووتێندراوه. هه‌روه‌ها ڕۆژی ٢٤ی جوون، چوار چالاكی مافی ژن به ناوه‌كانی شه‌هلا عه‌لی، مۆنیره عه‌بدۆڵڵا، نوور فه‌ریق و دڵسۆز زه‌نگه‌نه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه له شاری سلێمانی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕووبه‌ڕووی توندووتیژی بوونه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه له پێنج مانگی سه‌ره‌تایی ساڵی ٢٠٢٥دا به‌لانیكه‌م ١٤ ژن له هه‌رێمی كوردستان كوژراون، ده ژن به شێوه‌ی گوماناوی گیانیان له‌ده‌ست داوه و دوو ژن بریندار بوون.