له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ ژن له شاره‌كانی ئیلام و جاسك له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه كوژراون.
بە پێی زانیارییه‌كان، پیاوێكی خه‌ڵكی ئیلام به بیانووی كێشه‌ی خێزانی هاوژین و خۆشكی هاوژینه‌كه‌ی به چه‌ك كوشتووه و ئه‌ندامێكی دیكه‌ی بنه‌ماڵه‌ی هاوژینه‌كه‌ی بریندار كردووه. بكوژ پاش ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتایی به ژیانی هێناوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، پیاوێك له شارستانی جاسك، به بیانووی په‌یوه‌ندی سۆزداری خۆشكی له‌گه‌ڵ داواكاره‌كه‌ی، خۆشكه‌كه‌ی كوشتووه. شایانی باسه كه بكوژ ئه‌ندامی ئیتلاعاتی سپا بووه و ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كراوه.