ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ٧ و ٨ی مانگی گه‌لاوێژ، سێ هاووڵاتی به‌لووچ به ناوه‌كانی “فارۆق زه‌ردكوهی”، “ئاره‌ش ڕه‌ئیسی” و “فه‌رامه‌رز په‌سكوهی” له شاركانی قه‌سرقه‌ند، ئێرانشار و سیب و سۆران له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی حكوومه‌ته‌وه كوژراون.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی گه‌لاوێژ، ئۆتومبێلی شارۆمه‌ندێكی به‌لووچی خه‌ڵكی گوندی “خه‌یرئابادی نایگون”ی سه‌ر به ئێرانشار به ناوی “فارۆق زه‌ردكوهی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و ناوبراو گیانی به‌خت كرد. هه‌روه‌ها “ئاره‌ش ڕه‌ئیسی” خه‌ڵكی گوندی “ساربوك”ی سه‌ر به شارستانی قه‌سرقه‌ند له ماڵه‌كه‌ی خۆی دا له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ڕژیمه‌وه كوژرا. ڕۆژی ڕابردوو ئۆتومبێلی هاووڵاتیه‌كی دیكه به ناوی “فه‌رامه‌رز په‌سكوهی” ته‌من ٢٣ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و ناوبراو ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست داوه.