ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٢، هێزە نیزامییەكانی حكوومه‌ت لە دەروازەی شاری زاهێدان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پژۆ ٤٠٥ کرد و بەهۆیەوە سێ هاووڵاتی بەلووچ كوژران.
بەپێی زانیارییه‌كان، هێزە چەكدارەكانی ڕژیم بە بێ ئاگاداركردنەوە تەقەیان له‌و ئۆتومبێله كردووە و دواتر دوو كەس تەرمەكانیان داوەتە بەر لێدان و گوللەبارانیان کردوون، ئەمەش ناڕەزایەتیی هاووڵاتیانی ئامادەبووی شوێنی ڕووداوەکەی لێکەوتەوە. تا ساتی دانانی هەواڵەکە هیچ زانیارییەک لەسەر ناسنامەی کوژراوەکان لەبەردەستدا نییە به‌ڵام خه‌ڵكی ناڕازی به‌ره‌نگاری هێزه‌كانی ڕژیم بوونه‌وه و تێكهه‌ڵچوون له نێوانیان دا ڕوویداوه.