شه‌وی هه‌ینی ٣ی خه‌رمانان، به‌هۆی ده‌ستڕێژی گولله‌ی لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر هاووڵاتیان به‌لووچ له ئێرانشار، سێ كه‌س به ناوه‌كانی “عادڵ ڕیگی”، “به‌شیر ڕیگی” و “یاسر ڕیگی” گیانیان له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم له نێو ئۆتومبێلێك دا ڕاسته‌وخۆ ده‌ستڕێژی گولله‌یان له ئۆتومبێلی ئه‌و سێ لاوه به‌لووچه كردووه و به‌شیر و عادڵ ده‌ستبه‌جێ گیانیان له ده‌ست داوه و یاسر به‌سه‌ختی بریندار بووه به‌ڵام، پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ست داوه.