کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی سێ فه‌رمانده‌ی باڵای حه‌ماس له‌ هێرشی ئیسڕائیل بر سه‌ر غه‌زه‌

كوژرانی سێ فه‌رمانده‌ی باڵای حه‌ماس له‌ هێرشی ئیسڕائیل بر سه‌ر غه‌زه‌

به‌یانی سێشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی گوڵان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشی هه‌وایی كرده‌ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌ له‌ غه‌زه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ١٢ ئه‌ندام و فه‌رمانده‌ی باڵای حه‌ماس كوژران.

به‌پی ڕاپۆرتی “سی.ان.ان” له‌و هێرشه‌ دا ١٢ كه‌س كوژراون كه‌ سێ كه‌سیان فه‌رمانده‌كانی حه‌ماس بوون و ناویان بریتیه‌ له‌: “شاكر غانم” ئه‌ندامی شۆرای نیزامی غه‌زه‌، “سه‌لاح بێهتینی” فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی باكوور و “تارق محه‌مه‌د عێزه‌دین” فه‌رمانده‌ی كه‌رانه‌ی باخته‌ری چۆمی ئۆردۆن. هه‌روه‌ها خێزانی ئه‌و سێ فه‌رمانده‌ی حه‌ماسیش گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ٢٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.