ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی گوڵان، گرووپێكی چه‌كدار هێرشی كرده سه‌ر هێزه‌كانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی له ده‌ورووبه‌ری ده‌یره‌زوور و سێ ئه‌ندامی ئه‌و هێزه كوژران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووری، گرووپێك به‌ناوی “سه‌واری ئه‌بووكه‌ماڵ” له كۆڵان و شه‌قامه‌كانی شاری ده‌یره‌زوور ڕاگه‌یه‌ندراویان بڵاو كردۆته‌وه و تێیدا داوایان له هێزه‌كانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی كردووه شاره‌كه به‌جێ بێڵن. ڕۆژی ڕابردوو ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه هێرشیان كرده سه‌ر گه‌شتیه مۆتۆرییهكانی سپای قودس و سێ كه‌سیان كوشت و چه‌ند كه‌سی دیكه‌شیان بریندار كرد.