ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سووختبه‌رێك به ناوی سه‌مه‌د گومشادزهی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانی له‌ده‌ستدا و دادگوسته‌ری هۆرمۆزگان سزای ٩٠ ساڵ زیندان و جه‌ریمه‌ی ماڵی قورسی به سه‌ر ١٦ سووختبه‌ردا سه‌پاند.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، سووختبه‌رێك به ناوی سه‌مه‌د گومشادزهی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له سنووری ڕووته‌ك له شارستانی گوڵشه‌ن گیانی له‌ده‌ست داوه. پێشتر و هه‌ر له‌و سنووره شارومه‌ندێك به ناوس سه‌لیم ڕیگی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی چێندراوی سپای پاسداران هه‌ر دوو لاقی قه‌تع كرابوو. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی دادگوسته‌ری هۆرمۆزگان ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند: ١٦ سووختبه‌ر كه ئه‌ندامی گرووپێكی قاچاخی سووته‌مه‌نی بوون، سه‌رجه‌م به ٩٠ ساڵ زیندان و ده هه‌زار ملیارد ڕیاڵ جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كراون.