ڕۆژی شه‌ممه ٩ی به‌فرانباری ١٤٠٢، سووختبه‌رێكی به‌لووچ به ناوی “عه‌لی گومشادزهی” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له شارستانی سه‌راوان گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، سووختبه‌رێكی ماتۆڕسه‌واری خه‌ڵكی گوندی “سینوكان”ی سه‌ر به شاری گۆڵشه‌ن به ناوی “عه‌لی گۆمشادزهی” به ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كانی یگانی مێرسادی سه‌راوان گیانی له‌ده‌ست داوه. به‌پێی ئاماری كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، له ساڵی ٢٠٢٣ی زاینی دا به‌لانیكه‌م ٢٠٠ سووختنبه‌ری به‌لووچ به ڕووداوی هاتووچۆ یان ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی كوژران و بریندار بوون.
