ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی پووشپه‌ڕ، سووختبه‌رێكی به‌لووچ به ناوی ئیسماعیل به‌لووچزهی به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له ناوچه‌ی به‌مپۆشتی سه‌راوان گیانی به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له حاڵێكدا ئۆتومبێلی ئه‌و سووختبه‌ره‌یان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله كه هیچ بارێكی پێ نه‌بووه. هێزه‌كانی ژیم له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیسماعیل بۆ ماڵه‌كه‌ی ماشێنه‌كه‌یان گوله‌باران كردووه و ناوبراو ده‌ستبه‌جێ گیانی به‌خت كردووه.