کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی سووختبه‌رێك به‌ ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له‌ هیرمه‌ند

كوژرانی سووختبه‌رێك به‌ ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له‌

به‌یانی چوارشه‌ممه‌ ٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی ڕژیم له‌ شارستانی هیرمه‌ند سووختبه‌رێكیان به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ كوشت و پاش ئه‌و ڕووداوه‌ پێكدادان له‌ نێوان هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی و چه‌كدارانی تالیبان ڕووی دا.

به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، به‌یانی چوارشه‌ممه‌ هێزه‌ سنوورییه‌كانی ڕژیم كۆمه‌ڵێك سووختبه‌ریان داوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، سووختبه‌رێك به‌ ناوی “نه‌عیم ڕیگی قه‌لجای” گیانی له‌ده‌ست داوه‌. به‌ وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، پاش ته‌قه‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی چه‌كدارانی تالیبانش ڕوو له‌ پاسگای ساسوولی ته‌قه‌یان كردووه‌ و شه‌ڕ و پێكدادان هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ به‌ڵام زیانه‌كانی ئاشكرا نه‌كراوه‌.