ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، سووختبه‌رێكی به‌لووچ به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی و سووتانی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له جاده‌ی “ده‌شتۆ” به‌ره‌و “ڕیگان”، گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و به بێ ئاگاداری، هێزه نیزامیه‌كانی كۆماری ئیسلامی به ئامانجی پێكرانی ئۆتۆمبیلێكی سووختبه‌رێكی به‌لووچ به ناوی “عه‌بدولڵادی شه‌هیكی” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ خه‌ڵكی شارستانی ڕیگان، ئۆتۆمبیله‌كه سووتا و ناوبراویش له ناو ئاگره‌كه‌دا گیانی له‌ده‌ستدا. جێگای ئاماژه‌یه، به هۆی سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی دژ به خه‌ڵكی به‌لووچ، دانیشتوانی ئه‌و پارێزگایه له هه‌ژاریدا ده‌ژین و به‌م بۆنه‌یه‌وه خه‌ڵكی ناوچه‌كه ڕوو له پیشه‌ی سووختبه‌ری ده‌كه‌ن.