ئه‌رته‌شی ئۆكراین رۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی خاكه‌ڵێوه هه‌واڵی كوژرانی سه‌ربازێكی به شه‌ر نێوان ئه‌رتشی ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ جودایی خوازه‌كانی ئه‌م وڵاته كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی روسیه‌وه پشتیوانی ده‌كرین، پشت راست كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه له‌م شه‌ڕ و پێكدادانانه سه‌ربازێكی تر به‌سه‌ختی بریندار بووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، یه‌كیه‌تی ئۆروپا هۆشداری ده‌داته روسیه له سه‌ر به‌رز بوونه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته و هاوكات ئۆكراین هێزێكی زورتری ڕه‌وانه‌ی سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ روسیه ده‌كات. جێی ئاماژه‌یه كه له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو كه‌شتی جه‌نگی ئا‌مریكا به‌ره‌و ده‌ریای ڕه‌ش به‌ڕێكه‌وتن.