کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی زیاتر له‌ ٥٠ ژن له‌ مانگی ڕابردوو له‌ توركییه‌

كوژرانی زیاتر له‌ ٥٠ ژن له‌ مانگی

كوژرانی زیاتر له‌ ٥٠ ژن له‌ مانگی

رێكخراوێكی پارێزگاری لە مافی ژنان ڕایگه‌یاندووه‌، مانگی سێپتامبر خوێناویترین مانگ بوو بۆ ژنان لە توركییه‌ و تێیدا ٥٣ ژن كوژراون.

رێكخراوێك به‌ناوی “كوشتنی ژنان رادەگرین” رێكخراوێكی مرۆییە و چاودێری ڕووداوی توندوتیژی دژ بە ژنان دەكات و لە راپۆرتێكدا كە لە رۆژنامەی (حوڕیەت) بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوە كردووه‌ كە مانگی رابردوو ١٧ ژن بە دەستی هاوسەرەكانیان كوژراون و شەش ژنی دیكەش لەلایەن خزم و كەسوكاریانەوە كوژراون. هەر لەو راپۆرتەدا ئاماژە بەوە كراوە كە لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٩وە هه‌تا كۆتایی مانگی سێپتامبر، ٣٤٧ ژن لە توركییه‌ كوژراون. هاوكات چالاكوانانی كۆمەڵی مەدەنی لە توركییه‌، ده‌سه‌ڵاتی “رەجەب تەیێب ئەردۆغان” بەوەتۆمەتبار دەكەن كه‌ هەوڵی پێویستی نەداوە بۆ رێگری لە توندوتیژی دژبه‌ ژنان، كە ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ زیادبونی داواكاریی جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدان لەدژی ئەوانەی تێوەگلاون بە تاوانی كوشتن.