نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ عێراق لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردووهتهوه: لە خۆپیشاندانەکانی مانگی ئۆكتۆبر تا مانگی مارسی رابردو ٤٩٠ خۆپیشاندەر له لایهن هێزه ئهمنییهكانی ئهم وڵاتهوه کوژراون و ٢٥ كهسی دیکەیش بێ سەروشوێن بوون.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووه، لەخۆپیشاندانەکانی بەغدای پایتەخت و شارەکانی دیکەی عێراق کە له سەرەتای مانگی ئۆكتۆبری ساڵی رابردوەوە دەستی پێکردووه تا مانگی مارسی ئەمساڵ، ٤٩٠ خۆپیشاندەر کوژراون و حەوت هەزار و ٨٧٣ كهسیش برینداربوون. ئەوە لەکاتێکدایە كه رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی پێشتر رایگەیاندبوو، لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا ٦٠٠ کەس کوژراون. رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەدابوو کە هەر لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا لە مانگی ئۆكتۆبری پارهكهوه تا مارسی ئەمساڵ ١٢٣ کەس رفێندراون کە ٩٨ كهسیان ئازادکراون و تائێستا ٢٥ كهسی دیکەیان بێ سەروشوێنن.