به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له ئۆتۆمبێلی هه‌ڵگری كرێكارانی ئه‌فغانستانی له یه‌زد، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی جۆزه‌ردان زیاتر له ١٠ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون.
به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه، هێزه‌كانی ڕژیم له “كه‌مه‌ربه‌ندی یه‌زد” نزیك له پردی “كنارگۆزه‌ر” له جاده‌ی بافق، ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلی هه‌ڵگری كرێكارانی ئه‌فغانستانی كردووه و به‌هۆیه‌وه ١٦ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه و برینداربوون. شایانی باسه، زۆربه‌ی سه‌رنشینانی ئه‌م ئۆتۆمبێله له‌ناو ئاگردا سووتاون.