ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی ڕه‌شه‌مه، پیاوێكی خه‌ڵكی تاران به بیانووی پاراستنی شه‌ره‌ف هاوژین و كچه ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵه‌كه‌ی به شێوه‌ی وه‌حشیانه كوشت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بكۆژه‌كه ٨ ساڵ له‌وه‌به‌ر له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره ته‌مه‌ن ٤٩ ساڵه‌كه‌ی له ڕێگه‌ی سیغه‌وه ژیانی هاوبه‌شی پێكهێنا، به‌ڵام ماوه‌یه‌ك بوو كه تووشی كێشه‌ی خێزانی بوون و هاوژینه‌كه‌ی داوای جیایی كردبوو. له ڕۆژانی ڕابردوودا هه‌ر دوو قوربانی به كه‌س و كاریان ڕاگه‌یاندبوو كه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێ كراوه، به‌ڵام كه‌س بایه‌خی نه‌دابوو. ڕۆژ پێنجشه‌ممه بكوژه‌كه به چه‌ك هاوژین و كچه‌كه‌ی كوشتووه و له دواییش دا به چه‌قۆ كۆتایی به ژیانی هێناوه.