له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو ژن به ناوه‌كانی مۆبینا كه‌ندابی و فاتمه به‌رخورداری به بیانووی كێشه‌ی خێزانی له‌لایه‌ن هاوژینه‌كانیانه‌وه له شاره‌كانی كوردكووی و سه‌بزه‌وار كوژراون.
مۆبینا كه‌ندابی دایكی دوو منداڵ و خه‌ڵكی گوندی باغۆی سه‌ر به شارستانی به‌نده‌رگه‌ز بووه كه له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه له یه‌كێك له پاركه‌كانی شارستانی كوردكووی، به چه‌ك كوژراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، فاتمه به‌رخورداری، موعه‌لیمی ئامووزش و په‌روه‌رش له شارستانی سه‌بزه‌وار، به‌دوای تۆماركردنی داوای جیابوونه‌وه له دادگای ئه‌و شاره، له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه به چه‌قۆ كوژراوه. به وته‌ی چالاكانی مافی ژن، فاتمه پێش كوژران سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌ی هاوژینه‌كه‌ی چه‌ند جار له ئامووزش و په‌روه‌رش سكاڵای تۆمار كردبوو، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌و ناوه‌نده هیچ بایه‌خێكیان پێ نه‌دابوو.