کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی دوو ژن له‌لایه‌ن هاوژینه‌كانیانه‌وه‌ له‌ به‌نده‌رعه‌باس و مه‌راغه‌

كوژرانی دوو ژن له‌لایه‌ن هاوژینه‌كانیانه‌وه‌ له‌ به‌نده‌رعه‌باس

له‌ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو ژن له‌ شاره‌كانی “به‌نده‌ر عه‌باس” و “مه‌راغه‌”، له‌لایه‌ن هاوژینه‌كانیانه‌وه‌ به‌ بیانووی كێشه‌ی خێزانی(پاراستنی نامووس) كوژراون.

به‌ پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، له‌ شه‌ش مانگی ده‌ستپێكی ساڵ ١٤٠٢ دا، به‌لانیكه‌م ٥٢ ژن له‌ شاره‌ جیاجیاكانی ئێران له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه‌ كوژراون و زۆرترین ئامار له‌ تاران تۆمار كراوه‌. له‌ ڕۆژانی ڕابردوو، دوو ژنی دیكه‌ له‌ شاره‌كانی “مه‌راغه‌” و “به‌نده‌ر عه‌باس”، له‌ لایه‌ن هاوژینه‌كانیانه‌وه‌ به‌ چه‌ك و چه‌قۆ كوژراون و تاوانباران پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران، هۆكاری ئه‌و جه‌نایه‌ته‌كانیان، كێشه‌ی خێزانی ڕاگه‌یاندووه‌.