ڕۆژانی دووشه‌ممه و چوارشه‌ممه ١٩ و ٢١ی جۆزه‌ردان، دوو ژنی خه‌ڵكی شاركانی كلارده‌شت و گوڵشاری كه‌ره‌ج له‌لایه‌ن هاوژینه‌كانیانه‌وه به چه‌قۆ كوژراون.
به وته‌ی پۆلیسی كلارده‌شت، پیاوێك به بیانووی كێشه‌ی خێزانی به چه‌قۆ هاوژینه‌كه‌ی كوشتووه و هه‌ڵهاتووه، به‌ڵام پاش ٢٤ ساعه‌ت له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. له گوڵشاری كه‌ره‌ج، پیاوێكی دیكه به هه‌مان بیانوو ژنه ته‌مه‌ن ٣١ ساڵانه‌كه‌ی كوشتووه و به‌دوای دا ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی و مردووه.