کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی دوو ژن له‌لایه‌ن داواكار و هاوژینه‌كه‌یان له‌ سنه‌ و نه‌هاوه‌ند

كوژرانی دوو ژن له‌لایه‌ن داواكار و هاوژینه‌كه‌یان له‌ سنه‌ و نه‌هاوه‌ند

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ژنێكی خه‌ڵكی سنه‌ به‌ ناوی غه‌زاڵه‌ حدوودی له‌لایه‌ن داواكاره‌كه‌یه‌وه‌ سووتێندراوه‌ و گیانی له‌ده‌ست داوه‌، هه‌روه‌ها له‌ شاری نه‌هاوه‌ند ژنێكی دووگیان له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه‌ خنكێندراوه‌.

غه‌زاڵه‌ حدوودی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ، پیشه‌ی به‌رگ دووری و خاوه‌ن منداڵێكی ته‌مه‌ن ١١ ساڵ بووه‌ كه‌ دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ هاژینی پێشووی جیابووه‌ته‌وه‌. ڕۆژی پێنجی به‌فرانبار، داوكاری غه‌زاڵه‌ پاش ئه‌وه‌ی وڵامی نه‌ی له‌ به‌رانبه‌ر خواستی هاوسه‌رگیری وه‌رگرتووه‌، بتڵێك به‌نزیمی ڕژانه‌ته‌ سه‌ر ناوبراو و ئاوری له‌ جه‌سته‌ی به‌ر داوه‌. غه‌زاڵه‌ بۆ ڕێگری كردن له‌ سووتانی منداڵه‌كه‌ی باوه‌شی پێدا كردووه‌، به‌ڵام خۆی به‌ ڕێژه‌ی ٦٠ بۆ ٧٠ له‌ سه‌د سووتاوه‌ و منداڵه‌كه‌ی ٢٠ له‌ سه‌د جه‌سته‌ی سووتاوه‌. ئه‌و ژنه گه‌نجه پاش چه‌ند ڕۆژی به‌سته‌ری بوون له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ ده‌ست داوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ژنێكی گه‌نجی دووگیانی خه‌ڵكی نه‌هاوه‌ند به‌ ناوی زه‌هرا، پاش دژایه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دووگیانبوونی، دراوه‌ته‌ به‌ر لێدان و دواتر له‌ نێو حه‌مامی ماڵه‌كه‌ی خنكێندراوه‌.