له دوو ڕۆژی ڕابردوودا، دوو ژنی گه‌نج له شاره‌كانی یاسووج و خودابه‌نده‌ی سه‌ر به پارێزگای زه‌نجان له‌لایه‌ن هاوژێنه‌كانیانه‌وه به بیانووی كێشه‌ی خێزانی كوژراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنێكی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ له شاری یاسووج له‌لایه‌ن نامزه‌ده‌كه‌یه‌وه به چه‌ك كوژراوه و تاوانبار دواتر ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ژنێكی گه‌نج له یه‌كێك له گونده‌كانی شارستانی خودابه‌نده به ناوی مه‌هناز كه‌سیرلوو ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ به شێوه‌ی وه‌حشیانه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كوژراوه و بكوژ له‌لایه‌ن پۆلسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی دادگا كراوه.