ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی مانگی گه‌لاوێژ، دوو مه‌ئمووری ڕژیم له شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ كه‌سانی نه‌ناسراو له شاری ئیزه كوژران.
به‌وته‌ی چالاكانی سیاسی” ئاستی دان به‌خۆداگرتنی خه‌ڵك دابه‌زیوه و له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوو، شه‌ش هێزی ئینتزامی ڕژیم له به‌لووچستان و ئیزه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی تۆڕه‌وه كوژراون. خراپی دۆخی ئابووری، بێكاری و هه‌ڵاوسان، سه‌ركوتی دڕندانه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان، زه‌وت كردنی ئازادیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ڕێژه‌ی به‌رزی ئێعدام، ئه‌شكه‌نجه و هه‌ڵاواردن هیوای خه‌ڵكی به چاكسازی و ڕێفۆرم له ناو بردووه و خه‌ڵك به‌مه‌به‌ستی تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌ستیان بۆ چه‌ك بردووه.