به‌یانی یه‌كشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردان، هێزه لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕژیم له شاره‌كانی سیریك و سه‌راوان هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند شارومه‌ندی به‌لووچ و دوو كه‌سیان كوشت و چوار كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی شارستانی سیریك هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خانوویه‌ك له گوندی جیفری و كه‌سێكیان به ناوی عه‌لی ئه‌سفیك ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ كوشتووه. له گوندی ئاسپیچی سه‌ر به شارستانی سه‌راوان، هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم ئۆتومبێلی پێنج شارومه‌ندی به‌لووچیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، كه‌سێك به ناوی محه‌ممه‌دڕه‌زا مه‌زارزهی ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ گیانی به‌ختكردووه و چوار شارومه‌ندی به‌لووچ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه ناسناوی یه‌كێكیان بریتیه له: “حه‌سه‌ن یه‌زدانی كۆهه‌ن مه‌لیك” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ. جێگای ئاماژه‌یه كه له پێنج مانگی ڕابردوودا، به لاینكه‌م ٤٤ شارومه‌ندی به‌لووچ به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی یان ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٣٥ كه‌س بریندار بوون كه به‌شێكیان ژن و منداڵ بوون.