ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه ٢٧ و ٢٨ی گه‌لاوێژ، دوو هاووڵاتی به‌لووچ به ناوكانی “له‌تیف ده‌رازهی” خه‌ڵكی ناوچه‌ی “ڕیش پیش” و “ڕه‌سووڵ به‌خش به‌لووچ” خه‌ڵكی گوندی “ڕه‌مه‌زان كوله‌گ” له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ڕژیمه‌وه له شاره‌كانی په‌هره و نیكشار كوژران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، شەوی هه‌ینی لاوێكی بەلووچ به ناوی “”ته‌تیف ده‌رازهی” له‌كاتی سه‌فه‌ركردن له سه‌راوانه‌وه بۆ شاری په‌هره به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی حكوومه‌ت كوژراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌دره‌سه‌ی گوندی “ڕه‌مه‌زان كۆڵه‌گ” به ناوی “ڕه‌سووڵ به‌خش به‌لووچ” له فه‌له‌كه‌ی “جوانه‌كان”ی شاری نیشكار و له‌به‌رده‌م سمسارییه‌ك دا به ته‌قه‌ی به‌كرێگیراوانی ڕژیم گیانی له ده‌ست دا.