ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢، دوو هاووڵاتی به‌لووچ له ناوچه‌ی نێهبه‌ندانی سه‌ر به ئوستانی خۆراسانی جنووبی به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی یگانی ته‌كاوه‌ری “دێهسه‌له‌م”ی خۆراسان كوژران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و دوو هاووڵاتیه به‌لووچه بریتیه له: “عه‌بدۆلحه‌كیم تۆتازهی” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ و خێزاندار و “خودانه‌زه‌ر توتازهی” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “گه‌راغه”ی سه‌ر به به‌شی نوسره‌ت ئابادی زاهیدان. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو هاووڵاتیه به ماتۆڕ له ڕێگه‌ی ماڵ دا بوون كه به بێ هۆكار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یگانی ته‌كاوه‌ری خۆراسانی جنووبیه‌وه دراونه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه.