کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی دوو لاوی به‌لووچ به‌ ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ چابه‌هار

كوژرانی دوو لاوی به‌لووچ به‌ ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌

به‌یانی سێشه‌ممه‌ ١٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، دوو لاوی به‌لووچ به‌ ناوه‌كانی “عه‌لی ڕه‌ئیسی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و “محه‌ممه‌د ڕه‌ئیسی” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ به‌ ده‌ستڕێژی گولی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ چابه‌هار گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، “عه‌لی و محه‌ممه‌د ڕه‌ئیسی” هه‌ر دوو خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی جالقی سه‌ر به‌ شارستانی سه‌راوانن و به‌یانی سێشه‌ممه‌ له‌به‌رده‌م ڕستۆڕانێك له‌ چابه‌هار تیرۆر كراون. به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌ دوو ماشێنی پژۆی سپی ئۆتومبێلی ئه‌و دوو شارومه‌نده‌ به‌لووچه‌یان داوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ و به‌هۆیه‌وه‌ عه‌لی و محه‌ممه‌د هه‌ر دوو گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و دوو ژنی سه‌رنشینی ئۆتومبێله‌كه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون. شایانی باسه‌ كه‌ ته‌رمی ئه‌و دوو هاووڵاتیه‌ به‌لووچه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ڕفێندراوه‌ و دووربینه‌كانی به‌رده‌م ڕستوڕانه‌كه‌شیان زه‌وت كردووه‌.