به پێی ههواڵی گهیشتوو، دوو کۆڵبەری خەڵکی شارهكانی شنۆ و سەڵماس، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، لە ناوچە سنوورییەکانی شنۆ کوژران.
بە پێی ئهم ههواڵه، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی گهڵارێزان، هێزەکانی ڕژیم لە سنووری شاری شنۆ دەسڕێژیان كرده سهر ژمارهیهك له كۆڵبهران و لە ئەنجامی ئەو دەسڕێژەدا دوو کۆڵبەر بهناوهكانی “هاکان محەمەدزادە” خەڵکی گوندی “کریکان”ی سەر بە شارۆچکەی کوهساری سەڵماس و “وەسیم فەردین زاده” خەڵک گوندی “پرداوێ”ی شنۆ کوژراون. له لایهكی دیكهوه، ڕۆژی ٢٥ی گهڵارێزان، تەرمی “مۆرتەزا عەزیزی” تەمەن ٥٠ ساڵ خەڵکی ئاوایی دارەڕەشی بزمیرئاوا سەر بە شاری سەرپێڵ زەهاو دۆزرایەوە. ناوبراو دوای چوار مانگ بێ سەرووشوێن بوونی تەرمەکەی لە بەرزاییەکانی تەرشاوە سنووری چوارکڵاو و بیشەکانی باشوری کوردستان شوانێک دۆزیویەتەوه. جێگهی ئاماژهیه، ناوبراو ڕؤژی ٧ی گەلاوێژی ئەمساڵ كه لەگەڵ پێنج هاوڕێ تری بۆ کۆڵبەری ڕؤیشتبوو، بە هۆی بێ هێز بوونی گەڕاوەتەو بۆ باشوری کوردستان و لەو کاتەوە بێ سەرووشوێن بووە.