به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له سنووری بانه دوو كۆڵبه‌ریان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ كوشتووه به‌ڵام كات و ساتی ئه‌و ڕووداوه و ناسناوی كۆڵبه‌رانی گیانبه‌ختكردوو دیار نییه.
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی كوردستان، كوشتنی كۆڵبه‌ران به‌شێكه له سیاسه‌تی سه‌ركوتی سیستماتیكی كۆماری ئیسلامیی كه به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ قاچاخی كاڵا ئه‌نجامی ئه‌دات. هه‌ژاری سه‌پێندراو به سه‌ر كۆمه‌ڵگا، گرانی، هه‌ڵاوسان و بێكاری سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی ڕووكردنی گه‌نجانی كوردستان به پیشه‌ی سه‌ختی كۆڵبه‌رییه و ساڵانه ده‌یان كۆڵبه‌ر بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌بنه قوربانی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی حكوومه‌ت. كۆمه‌ڵگای كوردستان نابێت له ئاست ئه‌و جه‌نایه‌ته بێده‌نگ بێت و ئه‌بێ به‌رگری له ڕۆڵه‌كانی بكات.