کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

كوژرانی دوو عه‌شایه‌ر و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو منداڵی به‌لووچ له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌

كوژرانی دوو عه‌شایه‌ر و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو منداڵی به‌لووچ له‌لایه‌ن

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٨ی مانگی خه‌رمانان، به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ گوندی “جه‌به‌رئاباد”ی سه‌ر به‌شارستانی “دلێگان”ی سه‌ر به‌ ئوستانی سیستان و به‌لووچستان، دوو عه‌شایه‌ری به‌لووچ گیانیان له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها دوو منداڵی ١٣ و ١٤ ساڵه‌ی خه‌ڵكی زاهیدان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوور عه‌شایه‌ره‌ به‌لووچه‌ له‌ ناوچه‌ی “به‌زمان” و نزیك له‌ زه‌وییه‌كانی مه‌عده‌ن چوون به‌ دوای مه‌ڕ و ماڵاته‌كانیاندا كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه‌ پێكراون. ناسنامه‌ی ئه‌و دوو عه‌شایه‌ره‌ به‌لووچه‌ بریتیه‌ له‌ “موحسین شه‌هلیبه‌ر” ته‌مه‌ن٢٢ ساڵ و “عه‌بدۆلغه‌فوور شه‌هلیبه‌ر” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و خێزاندار و باوكی دوو منداڵ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌. هه‌روه‌ها پاشناوی ئه‌و دوو منداڵه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌ بریتیه‌ له‌ “شه‌هبه‌خش” و خه‌ڵكی گوندی “نیعمه‌ت ئابادی پیرسووران”ی سه‌ر به‌ شاری زاهیدان ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ و هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه‌.