شه‌وی دووشه‌ممه ٢٢ی گوڵان، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له شاری سه‌راوان ئۆتومبێلی شارومه‌ندێكی به‌لووچیان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، دوو هاووڵاتی به‌لووچ گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له ناوچه‌ی جیهادئابادی سه‌راوان بۆسه‌یان بۆ ئۆتومبێلی پژۆ داناوه و تێكهه‌ڵچوون ڕووی داوه. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، دوو هاووڵاتی به‌لووچ به ناوه‌كانی ڕه‌حمان گومشادزهی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و خودابه‌خش مه‌زارزهی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه و مه‌ئموورێكی ڕژیم بریندار كراوه.