شه‌وی هه‌ینی و ڕۆژی شه‌ممه ٢١ و ٢٢ی گوڵانی ١٤٠٣، دوو شارومه‌ندی به‌لووچ به ناوه‌كانی “نادر میرمورادزهی” و “زه‌كه‌ریا ڕه‌ئیسی” له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ڕژیمه‌وه به چه‌ك كوژران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، شارومه‌ندێكی به‌لووچی خه‌ڵكی شاری گوڵشه‌ن به ناوی “نادر میرمورادزهی”، له كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ڕژیمه‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و گیانی له‌ده‌ست داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌یانی شه‌ممه شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی سه‌راوان به ناوی “زه‌كه‌ریا ڕه‌ئیسی” له‌لایه‌ن سه‌رنشینانی دوو ئۆتۆمبێله‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوڵه و كوژراوه. پێشتریش چالاكێكی مه‌ده‌نی له شاری زاهیدان به ناوی “بلال نهسروونی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه كوژرابوو.