له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو شارومه‌ندی به‌لووچ به ناوه‌كانی “نه‌بی شه‌هبه‌خش” و “ئیسلام ڕه‌سووڵی زاده” له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕژیمه‌وه كوژراون.
ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی ڕه‌شه‌ممه، “نه‌بی شه‌هبه‌خش” ته‌مه‌ن ٤٧ ساڵ و خه‌ڵكی شارستانی زاهدان له‌لایه‌ن سه‌رنشینه‌كانی ئۆتۆمبێلێكه‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و گیانی له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٦ی ڕه‌شه‌مه، شارومه‌ندێكی به‌لووچی خه‌ڵكی شارستانی سه‌باز به ناوی “ئیسلام ڕه‌سووڵی زاده” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ له‌لایه‌ن چه‌ند لیباس شهخسیهكهوه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و كوژراوه. شایانی باسه كه شه‌وی سێشه‌ممه ٨ی ڕه‌شه‌مه‌ش چالاكێكی سیاسی به‌لووچ به ناوی “تارق نوتی زهی” له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی له شاری دالبه‌ندینی پاكستان تیرۆر كرا.