شه‌وی شه‌ممه ١٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، دوو سووختبه‌ری به‌لووچ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی یگانی مێرساد له سنووری شهمسهری سه‌ر به شارستانی سه‌راوان گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، هێزه‌كانی یگانی مێرساد له شارستانی سه‌راوان به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه كۆمه‌ڵێك سووختبه‌ریان له سنووری شهمسهر داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و به‌وهۆیه‌وه دوو سووختبه‌ر به ناوه‌كانی “مۆجیب سۆخهنگوو” و “حه‌بیب ئاسكانی” ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش به‌هۆی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتومبێلی سووختبه‌ر له مێحوه‌ری سه‌راوان، دوو هاووڵاتی به‌لووچ گیانیان له‌ده‌ست دا و منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٢ ساڵ به ناوی “میرزهیب دۆڕزاده” به‌سه‌ختی بریندار و ڕۆژی دووشه‌ممه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانی له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.