کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی دوو سه‌ركرده‌ی باڵای داعش

كوژرانی دوو سه‌ركرده‌ی داعش 1

كوژرانی دوو سه‌ركرده‌ی داعش 1

به‌ پێی ماڵپه‌ڕی سكای نیوز، لەسەر دەستی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمریکا و بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، دوو سەرکردەی رێکخراوی داعش لە رۆژهەڵاتی سوریا کوژراون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، یەکێک لە سەرکردە کوژراوەکانی داعش، بریتییە لە ئەحمەد عیسا ئیسماعیل ئەلزاوی، کە والی داعش بووە لە باکوری بەغدا و ئەحمەد عەبدول محەمەد حەسەن ئەلجەغیفی، بەرپرسی کاروباری دابینکردن و گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی داعش بووە لە عێراق و سوریا. لە راگەیه‌نراوەکەی فەرماندەیی هێزه‌كانی ئەمریکا له‌ سووریه‌دا هاتووە، ئەو دوو سەرکردەیەی داعش لە ناوچەی دێرەزووری سوریا و لە ئۆپراسیۆنیکی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)دا کوژراون. ئەگەرچی لە ساڵی ٢٠١٨دا بە فەڕمی کۆتایی هاتنی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش راگەیەندرا، بەڵام جموجوڵی ئەو رێکخراوەیه‌ لە ناوچە جیاوازەکاندا هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه‌.