شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٧ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢، دوو برای به‌لووچ له ناوچه‌ی “به‌ندان”ی سه‌ر به شارستانی ئێرانشار به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، ناسناوی ئه‌و دوو برا بریتیه له: “عه‌بدۆلسه‌لام چاری زهی” ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ و “عهبدۆلحهلیم چاری زهی” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ، خێزاندار و باوكی دوو منداڵ. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ئه‌و دوو برایه شه‌وی یه‌كشه‌ممه به مه‌به‌ستی كڕینی مه‌ڕ و ماڵات بۆ جێژنی قوربان سه‌ردانی ناوچه‌ی “به‌ندان”یان كردبوو كه له كاتی گه‌ڕانه‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به‌بێ هۆكار ده‌درێنه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و ده‌ست به‌جێ گیانیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن. شایانی باسه كه هێشتا ته‌رمی ئه‌و دوو هاووڵاتیه ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كانیان نه‌كراوه.
