ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندان، ماشێنی كاسبكارێكی(شووتی) خه‌ڵكی ئه‌ندیمه‌شك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و به‌وهۆیه‌وه دوو هاوژین گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئۆتۆمبێلی كاسبكارێك له شارستانی ئه‌ندیمشك له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و ئۆتۆمبێله‌كه وه‌رگه‌ڕاوه. له ئه‌كامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، ژن و پیاوێك گیانیان له‌ده‌ستدا و منداڵێكی كۆرپه‌ی ٧ مانگه به زیندوویی مایه‌وه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و ئۆتۆمبێله چه‌ند كارتۆن خۆراك و كه‌لووپه‌لی نێو ماڵی پێ بووه، به‌ڵام هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی هه‌بوونی ژن و منداڵ له نێو ماشێنه‌كه، ته‌قه‌یان لێ كردووه.