كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: له مانگی جوونی ٢٠٢٥ دا به‌لانیكه‌م ده ژن له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه كوژراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا، به‌لانیكه‌م ١٥٨ ژنی خه‌ڵكی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه كوژراون و ١٦ هه‌زار و ٥٦٨ ژن ڕووبه‌ڕووی توندووتیژی خێزانی بوونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له مانگی ژوونی ٢٠٢٥ دا ده ژن له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كوژراون و ٩ ژن به شێوه‌یه‌كی گوماناوی گیانیان له‌ده‌ست داوه.